‌مانچستەر یونایتد دەیەوێت یاریزانێکى بەرشەلۆنە بگوازێتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ مارکۆس ئەلۆنسۆى بەرگریکارى ئارسیناڵ واژووبکات

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەلۆنسۆ یەکێکە لەو ناوانەی لە لیستی کارەکانی مان یوناییتدایە، بەو پێیەی یانەکە دەمێکە دەیەوێت ئەستێرەیەک لە باڵی بەرگری چەپ بگوازێتەوە.

ئەلۆنسۆش کەمترین تێچووی دەوێت بۆ شەیتانە سورەکان، چونکە لە ئێستادا بە گواستنەوەی بێبەرامبەر ئامادەیە، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا کۆتایی هات.


AM:10:29:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌