‌ئارنۆڵد هەڵوێستى خۆى لە بارەى چوونى بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول هەڵوێستى خۆى لە بارەى چوونى بۆریاڵ مەدرید ئاشکرا کرد .

ئارنۆڵد لەگەڵ لیڤەرپوول ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش دەکات، ئەمەش دەرگای کردۆتەوە بۆ ئەوەی قسە لەسەر ئەگەری گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی شاهانە بکات.


بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئارنۆڵد دەیەوێت لەم وەرزەدا لەگەڵ لیڤەرپوول بمێنێتەوە سەرەڕای ئەوەی یانەی ڕیال مەدرید ئارەزووی دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئارنۆڵد بە پەرۆشە بۆ درێژەدان بە ژیانی تۆپی پێی لەگەڵ لیڤەرپوول بە سەرکردایەتی ئارنی سلۆتی ڕاهێنەری نوێ.

لای خۆیەوە لیڤەرپوڵ پابەندە بە هێشتنەوەی ئارنۆڵد، یانەکەش بەنیازە ئۆفەرێکی نوێ بۆ گرێبەستێکی نوێ پێشکەش بکات کە زیادکردنی مووچەی لەخۆ بگرێت بۆ ئەوەی قەناعەتی پێبکات  بۆ ماوەیەکی زیاتر لەگەڵ یانەکەدا بمێنێتەوە.



AM:09:43:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌