‌ماسکێرانۆ لە بارەى گۆڵە ڕەتکراوەکەى ئەرجەنتین هاتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-

خافێر ماسکیرانۆ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئەرجەنتین، توڕەیی ئەوپەڕی خۆی لە بڕیارەکانی ناوبژیوان دەربڕی کە لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر مەغریب ڕوویدا.

هەڵبژاردەی مەغریب لە یارییەکی سەیردا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، لە چوارچێوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد لە پاریس.

تیپی ئەرجەنتینی لە خولەکی 90 + 16 گۆڵی یەکسانبوونەکەی تۆمارکرد (2-2)، پێش ئەوەی ناوبژیوان کۆتایی بە یارییەکە بهێنێت دوای نزیکەی دوو کاتژمێر گەڕایەوە و بڕیاریدا گۆڵەکە هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی ئۆفسایدەوە یارییەکە بۆ ماوەی 3 خولەک بەردەوام بوو. و پاشان یارییەکە بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی مەغریب کۆتایی هات.

ماسکیرانۆ لە لێدوانێکی کورتدا کە ڕۆژنامەی کۆریێر دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: لە ژیانمدا شتێکى لەو شێوەیەم نەبینیوە.

جگە لەوەش  لیۆنێل مێسی، لە هەژماری خۆیدا نووسیویەتی: " باوەڕ پێنەکراو."


AM:09:41:25/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌