‌ڕیاڵ مەدرید ڕیکۆردێکى گەورەى تۆمار کرد

وێستگە سپۆرت-

ڕیاڵ مەدرید ڕیکۆردێکى گەورەى تۆمار کرد و داهاتى یانەکە یەک ملیار یۆرۆى تێپەڕاند 

بەفەرمی یانەی ریاڵ مەدرید پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و لالیگای وەرزی رابردوو داهاتی وەرزی پێشووی یانەکەی ئاشکراکرد و تێیدا ژمارە پێوانەییەکی مێژووی شکاند.

داهاتی یانە ئیسپانییەکە تەنیا لە وەرزی 2023-2024 گەیشتوەتە یەک ملیار و 70 هەزار یۆرۆ، بەوەش ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد، وەک یەکەم یانە لە وەرزێکدا داهاتەکەی ملیارێک یۆرۆ تێپەڕێنێت، ئەمەش واتای ئەوەیە داهاتی یانەکە لە سەدا 27 زیادیکردووە.

جگە لە تۆپی پێ، تیپی باسکەی ڕیال مەدریدیش لەم ماوەیەدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا و نازناوی خولی ئیسپانی و جامی شا و جامی سوپەری بەدەستهێنا و گەیشتە یاری کۆتایی یۆرۆلیگیش


AM:10:33:24/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌