‌لیڤەرپوڵ لە ترسى ڕیاڵ مەدرید گرێبەستى ئارنۆڵد نوێ دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى لیڤەرپوڵ لە ترسى هەوڵەکانى یانەى ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستى ئارنۆڵد نوێ بکاتەوە

لە چەند هەفتەی رابردوودا رۆژنامەکان باسیان لەوە دەکرد یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیانەوێت لە هاوینی ئێستا یان ساڵی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ئەلیکساندەر ئارنۆڵد ئیمزابکەن.

 تۆڕی فوتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردەوە، کارگێڕی ریاڵ مەدرید لە ئیستادا ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەن کە کۆبونەوە لەگەڵ بەرگریکارە ئینگلیزیەکەیان ئەنجامبدەن.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئامانجی یانە ئینگلیزیەکە ئەوەیە کە گرێبەستی ئارنۆڵد نوێبکەنەوە  ئەوەش لە ترسی هەوڵەکانی ریاڵ مەدرید و ئامادەن موچەیەکى زۆریشى پێ بدەن.

رونیشیکردووەتەوە، ئارنۆڵد تا ئەم ساتە بیری لە رۆیشتن نەکردووەتەوە و ئارەزووی مانەوە دەکات لە لیڤەرپوڵ، تەنانەت راهێنەری نوێی ئەو یانەیەش بە یاریزانەکەی وتوە کە لە پلانە سەرەکییەکانیدایە.


AM:11:14:23/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌