‌ڕەنگە گرێبەستێکى گەورە گۆندۆگان لە بەرشەلۆنە بفڕێنیت

وێستگە سپۆرت-

گۆندۆگان گرێبەستێکی گەورەی لەلایەن سەدەوە پێگەیشتووە و بیر لە چوونی بۆ خولی قەتەری دەکاتەوە.

تۆڕی ئی سپۆرت سێ ئاشکراى کردووە، گۆندوگان گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەلایەن یانە قەتەرییەکەوە پێگەیشتووە و بەهۆی گەورەی گرێبەستەکەش یاریزانەکە بیری لێدەکاتەوە و دواتر بڕیاری کۆتایی دەدات.

فێلیکس سانچێزی راهێنەری نوێی یانەی سەدە، دوای تەواوکردنی پڕۆژەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیکوادۆر پەیوەندی بە تیپەکەوە کردووە و دەیەوێت یانەکە ئامادە بکات بۆ کێبڕکێکردنی نازناوەکانی وەرزی داهاتوو.


AM:10:40:23/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌