‌مان سیتى گرنگى بە دۆناڕۆما نادات

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئەو ڕاستییەیان ئاشکرا کردووە کە مان سیتی ئارەزووی گواستنەوەی گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان، جیانلویجی دۆنارۆما دەکات، لە وەرزی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

یانەی نەسر هەوڵیدا تواناكانى ئیدرسۆن بەدەستبهێنێت، بەڵام بەهۆى زۆرى نرخەکەیەوە داراییەوە لەگەڵ مان سیتی نەگەیشتە ڕێککەوتن.

یانەی ئیتیحاد جدەش بە هەمان شێوە ئارەزووی خۆی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکە دەربڕیوە.

ئەمڕۆ ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان دەرکەوتن و باس لەوە دەکەن کە مانچستەر سیتی دۆنارۆما، گۆڵپارێزی پاریس سان جێرمان وەک بژاردەیەکی ئەگەری بۆ جێگرتنەوەی ئیدرسۆن لە یاریگای ئیتیحاد دادەنێت ئەگەر یاریزانەکە بڕوات 

بەڵام ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئەو بابەتەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە جیانلویجی دۆنارۆما بژاردەیەک نییە بۆ مانچستەر سیتی.

ڕوونیشیکردەوە، هیچ گفتوگۆ و دانوستان و پلانێک نییە بۆ ئەوەی مان سیتی هەوڵى دۆناڕۆما بدات


AM:10:00:23/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌