‌بەرشەلۆنە گرێبەستى دی یۆنگ نوێ دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنەى کەتەلۆنى دەیەوێت گرێبەستى فرینکى دی یۆنگ نوێ بکاتەوە 

گرێبەستی یاریزانە تەمەن ٢٧ ساڵەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.

ڕۆژنامەی "سپۆرت”ی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات لە چەند هەفتەی داهاتوودا لەسەر گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ دی یۆنگ ڕێکبکەوێت.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە نەک تەنها دەیەوێت مووچەی ئەستێرە هۆڵەندییەکە کەمبکاتەوە، بەڵکو گرێبەستەکەی درێژبکاتەوە.

دی یۆنگ لە هاوینی 2019ەوە یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەکات، دوای ئەوەی لە یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندا بە بڕی 86 ملیۆن یۆرۆ هات.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە جارێک نازناوی خولی ئیسپانی و جارێک جامی شای ئیسپانیا و جارێکیش لەگەڵ بلاوگرانا جامی سوپەری ئیسپانیای بە دەستهێناوە


AM:10:57:22/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌