‌لیڤەرپوڵ لە بارەى چوونى ڤان دایک بۆ خولى سعودییە هاتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-

يانەى لیڤەرپوڵ ڕاستى چوونى ڤان دایک بۆ خولى سعودى پشتڕاست دەکاتەوە

گرێبەستی ئێستای ئەو بەرگریکارە هۆڵەندییە لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ٢٠٢٥ واتە کۆتایی وەرزی داهاتوو کۆتایی دێت.

هیچ ڕێککەوتنێک نییە، تا ئەمڕۆش، لە نێوان ڤان دایک و ئیدارەی لیڤەرپوول سەبارەت بە واژۆکردنی گرێبەستێکی نوێ، ئەمەش دەرگای قسەکردن لەسەر داهاتووی لە ئەنفێڵد کردۆتەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ڕۆژی یەکشەممە دەرکەوتن و تیایدا ئاماژەیان بەوە کرد کە سندوقی وەبەرهێنانی گشتی لە سعودیە پەیوەندییان بە لیڤەرپوولەوە کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری گواستنەوەی ڤان دایک بۆ خولی پیشەگەرانەی ڕوشن لەم هاوینەدا.

بەڵام تۆڕی "لیڤەرپول ئیکۆ"ی ئینگلیزی ئەو بابەتەی ڕەتکردەوە، لیڤەرپوول هیچ پەیوەندییەکی لە شانشینی سعودیەوە سەبارەت بە ڤان دایک وەرنەگرتووە، هەروەها هیچ ئۆفەرێکی بەهێزی ڕاستەقینەی وەرنەگرتووە.


AM:10:43:22/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌