‌بابەتى ڕۆشتنى دى بڕۆین لە مانچستەرسیتى یەکلایی دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى مانچستەر سیتى بە شێوەیەکى ناراستەوخۆ مانەوەى دى برۆین لە یانەکەى دووپاتدەکاتەوە

ماوەیەکە ناوى دى برۆین بە خولى سعودییەوە بەستراوەتەوە وڕۆژنامەکان دەڵێن یانەکەى جێدەهێڵێت 

بەڵام پێدەچێت بابەتەکە بەو شێوەیە نەبێت کە باسکراوە، چونکە مانچستەر سیتی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەڵامی ئەو قسە و باسانەی دایەوە.

مانچستەر سیتی لە ڕێگەی ئەکاونتی تایبەتی خۆیەوە لە ماڵپەڕی ئێکس، وێنەیەکی کیڤن دی برۆینی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "پاشا زۆر حەزی لە یاریکردنە لە یاریگای ئیتیحاد”.

ئەو یاریزانە بەلجیکییە گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی لە هاوینی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت کە کۆتایی وەرزی داهاتووە.


AM:09:44:22/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌