‌داهاتووى ئەنتۆنى لەگەڵ مان یونایتد یەکلایی دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

بریکارەکەى  ئەنتۆنى داهاتووى ئەو یاریزانەى لەگەڵ مان یونایتد یەکلایی کردەوە

ئەنتۆنی لە ڕیزەکانی مانچستەر یونایتد لە دۆخێکی خراپدایە، دوای ئەوەی نەیتوانی ئاستی ئەو ئاستە پێشکەش بکات کە لێی داواکرابوو، دوای گواستنەوەی لە هاوینی ٢٠٢٢ لە ئەیاکسەوە.

یاریزانە بەڕازیلییەکە لە یانە هۆڵەندییەکە بە بڕی ٨٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار پاوەند ڕووی لە ئۆڵدترافۆرد کرد.

بریکاری ئەنتۆنی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: "ڕاپۆرتەکان دەبینم کە ئەگەری ڕۆشتنى بە خواستن هەیە، پلانی ئەنتۆنی ڕوونە: مانچستەر یونایتد".

ئاماژەی بەوەشکرد، دەیەوێت بمێنێتەوە، تەنها سەرنجی لەسەر مانچستەر یونایتد، پێشتر لەگەڵ یانەکەدا لەسەر ئەم بابەتە قسەمان کردووە.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵەکە تا هاوینی 2027 گرێبەستێکی دروستی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد هەیە.


AM:09:38:22/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌