‌لیڤەرپوڵ نرخى ڤان دایک بۆ یانە سعودییەکان ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

ڤان دایک لیڤەرپوول دەخاتە کێشەوە ئامادەیە ڕووبکاتە خولى سعودى بۆ یاریکردن 

ماڵپەڕی تیم تۆکی بەریتانی ڕایگەیاند، ڤان دایک گڵۆپی سەوزی بۆ دانوستانەکان لەگەڵ یانە سعودییەکان داگیرساندووە، هەوڵیش دەدات قسە لەگەڵ یانەکەی ئێستای بکات بۆ ئەنجامدانی ئەو گرێبەستە و یاریکردن لە خولى سعودى

ئەوەشی ئاشکراکردووە، سندوی وەبەرهێنانی سعودییە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە کردووە ئەوانیش داوای بڕی 55 ملیۆن یۆرۆیان کردووە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە هۆڵنەدییەکە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکارییەکەی لیڤەرپوول دانوستانەکان دەخاتە مەترسییەوە، چونکە سعودیە لە گرێبەستەکە دەکشێتەوە ئەگەر نرخەکەی کەم نەکرێتەوە.


AM:11:15:21/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌