‌وردەکارى گرێبەستەکەى بەرشەلۆنە بۆ دانى ئۆلمۆ ئاشکرا دەبێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە کار لەسەر گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ ئەستێرەی یانەی لایپزیگ دەکات لە ماوەی هاوینەی ئێستای مێرکاتۆ.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی، بەرشەلۆنە پێیوایە لەڕووی داراییەوە دەتوانرێت ویلیامز و ئۆلمۆ یەکبخەن، بەتایبەتی کە بەرشەلۆنە هیوای ئەوەی هەیە لایپزیگ ڕازی بکات بۆ کەمکردنەوەی بەهای مەرجى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکە.

ئۆلمۆ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ لایپزیگ بڕگەی ئازادکردنی هەیە کە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆیە.

بارسێلۆنا دەیەوێت سوود لە خواستی یاریزانەکە وەربگرێت بۆ ئەوەی بەهای بڕگەی سزاکە بە دوو بەش بدات، یەکێکیان جێگیرە و ئەوی دیکەیان لە شێوەی گۆڕاودا.

ڕوونیشیکردەوە، ڕەنگە ئەو بەشە جێگیرەی کە بەرشەلۆنە ئامادەی دەکات بیدات، بگاتە 50 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام بەرشەلۆنە داوای ئەوەش دەکات بە قیست بدرێت، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی ئۆلمۆ کاریگەری لەسەر گرێبەستەکەی نیکۆ ویلیامز نەبێت.


AM:10:33:21/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌