‌بەرشەلۆنە بڕیارێكی نوێ لە بارەی ڕافینیاوە دەدات

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە داهاتووی ڕافینهای ئەستێرەی یانەكەی داوە 

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاندووە، بەرشەلۆنە دەیەوێت 50 ملیۆن یۆرۆ بەدەستبهێنێت بۆ فرۆشتنی ڕافینیا لەم هاوینەدا.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو یاریزانە بەڕازیلییە پێی باشترە لەگەڵ بلاوگرانا بەردەوام بێت.

سپۆرت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەستێرە بەڕازیلییەکە لە دۆخێكدا یانەكە جێدەهێڵێت و  دەیەوێت بچێتە خولی ئینگلیزی، ئەگەر چیتر  بە شێوەی سەرەكی پشت بە تواناكانی نەبەسترێت 


PM:08:12:20/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌