‌مانچستەر یونایتد نزیكە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەك

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی نزیکە لە گواستنەوەی ئادریان ڕابیۆی فەرەنسی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.

بیانکۆنێری ئەم هەفتەیە بە فەرمی ڕۆیشتنی یاریزانە تەمەن ٢٩ ساڵەکەی ڕاگەیاند دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.

ماڵپەڕی جیهانی "گۆڵ” بە پشتبەستن بە ڕۆماین کۆلێت گۆدین، ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی، ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕابیۆ نزیکە لە گواستنەوەی بۆ مانچستەر یونایتد.

ڕۆژنامەنووسە فەرەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان نوێنەرانی ئەستێرە فەرەنسییەکە و ئیدارەی لیڤەرپوڵ و  و شەیتانە سوورەکان، بەڵام ئەم دووەمیان نزیکترە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

ڕابیۆ 5 ساڵ لەگەڵ یۆڤانتۆس بوو، دوای ئەوەی لە هاوینی 2019 لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کرد، وەک گواستنەوەی بێ بەرامبەر.

ئادریان بەشداری 212 یاری لەگەڵ خانمە پیرەکە کردووە، یەك خولی ئیتاڵی و دووجار جامی ئیتاڵیا و جارێکیش جامی سوپەری ئیتاڵیای بە دەستهێناوە.


PM:07:04:20/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌