‌ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی لینی یۆرۆی دۆزییەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چاودێری بەرگریكارێكی یانەی لازیۆی ئیتاڵی دەكات.

چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا پشتڕاستیان کردووەتەوە کە یانەی شاهانە دەیەوێت لەماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا بەرگریکارێکی نوێ بگوازێتەوە، دوای ئەوەی نەیتوانیوە لینی یۆرۆی فەرەنسی لەخۆبگرێت، کە پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە کرد.

ڕۆژنامەی "AS”ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی ڕیال مەدرید ئامانجی گواستنەوەی یاریزانی ئیسپانی ماریۆ گیلا، بەرگریکاری لازیۆیە.

ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵە تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە پایتەختی ئیتاڵیا هەیە.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە لێدوانەکانی پێشوودا بە ڕوونی ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا لەگەڵ لازیۆ بەردەوام بێت.


یاریزانە ئیسپانییەکە لە هاوینی 2022 پەیوەندی بە ڕیزەکانی لازیۆوە کرد و لە یانەی ڕیاڵ مەدرید کاستیلاوە هاتبوو، بە نزیکەی 6 ملیۆن یۆرۆ.


PM:06:05:20/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌