‌سکالۆنى: چەند دڵخۆشم بۆ خۆمان هێندەش بۆ ئیسپانیا

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، هەست بە دڵخۆشی دوو هێندە دەکات لەگەڵ بردنەوەی هەڵبژاردەکەی لە جامی کوپا ئەمەریکا و بە دەستهێنانى یۆرۆ لە لایەن ئیسپانیاوە

سکالۆنی لە ڕۆژنامەیەکدا وتی: دڵخۆشی من دوو هێندەیە چونکە ئیسپانیاش سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ڕۆژێکی سەرسوڕهێنەر بوو، بەشێک لە خێزانەکەم ئیسپانین، دڵخۆشم چونکە ڕەگ و ڕیشەی تایبەتم لە وڵاتەکەدا هەیە و لە سەرووی هەمووشیانەوە ڕاهێنەرەکە دەناسم 

ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووبەڕووبوونەوەی جامی لا فینالیسیما، کە پاڵەوانی ئەوروپا و ئەمریکا کۆدەکاتەوە، بە بۆچوونی ئەو، "یارییەکی زۆر جوان دەبێت لەنێوان دوو تیپدا کە بە ساتێکی نایابدا تێدەپەڕن، شێوازێکی یاریکردن پێشکەش دەکات جیاواز لەوانی دیکە. ڕووبەڕووبوونەوەیان زۆر نایاب دەبێت”.


AM:10:48:15/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌