‌گاریس ساوسگێت: شانازى بە یاریزانەکانمەوە دەکەم

وێستگە سپۆرت-

گاریس ساوسگەیت:زۆر شانازی بە یاریزانەکانمانەوە دەکەم، ئەوان هەموو شتێکیان لە پاڵەوانێتییەکەدا بەخشیوە. ئەمڕۆ ئەوەندە باش یاریمان نەکرد کە شایەنی بردنەوەی یارییەکە بین”.

گاریس ساوسگەیت:ئیسپانیا باشترین تیپی پاڵەوانێتییەکە بوو، تا کۆتایی شەڕمان کرد و شانازی بە یاریزانەکانەوە دەکەم.

گاریس ساوسگەیت:لە کۆتا ساتەکاندا هەلێکی زۆر باشمان هەبوو بۆ یەکسان کردنەوەی یارییەکە، بەڵام بە درێژایی 90 خولەک دەبوو زیاتر تۆپەکەمان بپارێزین.

گاریس ساوسگەیت: یاریزانەکان شایەنی ستایشن ئێمە زۆر لەیەکەوە نزیک بووین و ناچار بووین دەرفەتەکان بقۆزنەوە تا کۆتایی ئەو کارەکتەرە و خواستانەی کە یاریزانەکان نیشانیان دا، زۆر باش بوو. دەبوایە تۆپەکە زیاتر لاى خۆمان بهێڵینەوە


AM:10:26:15/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌