ڕینى فەڕەنسى گرێبەستێکى بایرن میونخ ڕەتدەکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ڕینى فەڕەنسى گرێبەستێکى یانەى بایرن میونخى ئەڵمانى ڕەتدەکاتەوە بۆ دەستبەرداربون لە دیزیرى دۆ.
ڕۆژنامەی (لۆ پاریسیان) بڵاویکردەوە، یانەکەی یانەی ڕین پێشنیاری یانەی بایرن میونشنی 35 ملیۆن یۆرۆی ڕەتکردەوە بۆ وەرگرتنی دیزیری دۆی یاریزانی ناوەڕاست.
باس لەوە دەکرێت کە بایرن میونشن، مانچستەر یونایتد، پاریس سانجێرمان و تۆتنهام هۆتسپێرس ئارەزووی ئەو هەرزەکارە تەمەن ١٩ ساڵە دەکەن.
دێزێری دو ساڵێکی دیاریکراوی لەگەڵ یانەی ڕێن لە خولی فەرەنسا بۆ وەرزی ٢٠٢٣/٢٠٢٤ بەسەربرد، کە لە ٤٣ یاریدا بەشداریکرد و چوار گۆڵی تۆمارکرد و شەش ئەسیستیشی کرد.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، پاریس دەیەوێت بەم نزیکانە گفتوگۆی جددی لەگەڵ یانەی ڕێن بۆ ئەو یاریزانە بکات، هاوکات بایرن بیر لەوە دەکاتەوە هەوڵێکی دیکە بدات.
دیزێری دوێ تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نەداوە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە هەموو بژاردەکانی دەکات ڕۆژنامەی لیکیپ دووپاتی کردووەتەوە کە یانەى ڕین زیاتر لە 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو یاریزانە دەوێت
AM:10:26:13/07/2024
ئهم بابهته 520
جار خوێنراوهتهوه