‌کارفاخال داهاتووى خۆى لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید یەکلایی کردەوە

وێستگە سپۆرت-

دانی کارڤاخال، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید دوای ئەوەی پرسیاری داهاتووی لەگەڵ مێرێنگێزی لێکرا، دووپاتیکردەوە کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

گرێبەستی ئەستێرە درەوشاوەی ئیسپانی دانی کارڤاخال لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید لە هاوینی ٢٠٢٥ کۆتایی دێت.

پرسیار لە دانی کارڤاخال کرا کە ئایا گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید بۆ ماوەیەکی درێژتر نوێ دەکاتەوە یان نا، یاریزانە ئیسپانییەکە بە خێرایی وەڵامی دایەوە کە تا دوای ساڵی ٢٠٢٥ لەگەڵ ڕیال مەدرید دەمێنێتەوە.

دانی کارڤاخال باسی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید کرد و ڕایگەیاند، ئایا گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بۆ ساڵی ٢٠٢٦ نوێکردەوە؟ هێشتا نا".

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ساڵی 2025 گرێبەستم هەیە، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەگەڵ ڕیال مەدرید بەردەوام دەبم.


AM:09:40:13/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌