ساوسگێت لە پۆستى ڕاهێنەرایەتى ئینگلتەرا دەمێنێتەوە
وێستگە سپۆرت-
بێ گوێدانە ئەنجامى یارى کۆتایی یۆرۆ یەکێتى تۆپى پێی ئینگلتەرا دەیانەوێت گرێبەستى ساوسگێت درێژبکەنەوە.
گاریس ساوسگەیت لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٦ ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای گرتە ئەستۆ و گرێبەستەکەی تا مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
ساوسگەیت نەیتوانی هیچ پاڵەوانێتییەک لەگەڵ ئینگلتەرا بباتەوە، بەڵام پێشتر دووجار لەسەریەک (2021 و وەشانی ئێستا) سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، ئەمە جگە لەوەی سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی 2018.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی "X” ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکێتی ئینگلیزی پێداگری لەسەر بەردەوامبوونی گاریس ساوسگەیت دەکات، و دەیەوێت ببێتە ڕاهێنەری ئینگلتەرا بەبێ گوێدانە ئەنجامی یاری کۆتایی یۆرۆ لەنێوان سێ شێر و ئیسپانیا.
ڕۆژنامەنووسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر گفتوگۆی ناوخۆیی بۆ پشتڕاستکردنەوەی متمانەی تەواو بە ساوسگەیت کراوە وەک ئامادەکارییەک بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژتر.
AM:09:34:13/07/2024
ئهم بابهته 592
جار خوێنراوهتهوه