‌پیۆلى: چانسێکى کەممان ماوە

وێستگە سپۆرت-

ستیفانۆ پیۆلی ڕاهێنەری میلان دووپاتی کردەوە کە هاندەرانی یانە ئیتاڵییەکە مافی خۆیانە هەست بە نائومێدی بکەن دوای دۆڕاندنی دوێنێ بە بروسیا دۆرتمۆند لە چامپیۆنزلیگ.

چانسی سەرکەوتنی میلان بۆ قۆناغی 16 ئاڵۆزە، چونکە لە جەولەى شەشەم و کۆتاییدا دەبێتە لە نیوکاسڵ بباتەوە و چاوەڕێی شکستى پاریسیش بکات بەرانبەر دۆرتمۆند  

پیۆلی لە لێدوانێکدا کە تۆڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا دوای یارییەکە بڵاویکردەوە، وتی: ئەمە ئێوارەیەکی نائومێدکەر بوو بۆ ئێمە، ئێمە دەمانزانی کە ئەمە دەرفەتێکی زۆر باشە

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ئەرکی ئێمەیە بچینە نیوکاسڵ و یارییەکی باش ئەنجام بدەین و هەوڵی بردنەوە بدەین، هێشتا چامپیۆنزلیگە، دوا یارییە لە کۆمەڵەکەدا و هێشتا چانسی سەرکەوتنی کەممان هەیە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دۆزینەوەی وشە لە ئێستادا قورسە، و پێموانییە هاندەران پێویستیان بە پەیامێک بێت، ئەوان مافی خۆیانە هەست بە توڕەیی و نائومێدی بکەن، لە کاتێکدا ئەرکی ئێمەیە باشتر بکەین، چونکە ئەمە ئەو ئاستە نەبووە کە ئێمە ویستراو."

لە کۆتاییدا وتی: تەنها شتێک کە دەتوانین بیکەین ئەوەیە بەرامبەر نیوکاسڵ سەرکەوتن بەدەست بهێنین و دواتر بابەتەکە لە دەستی ئێمەدا نەماوە، بۆیە هەوڵ دەدەین ئەوەی لە تواناماندایە بیکەین و هەست بە هیواداری دەکەین.


AM:10:54:29/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌