‌ڕیاڵ مەدرید بیر لە گەڕانەوەى یاریزانێک دەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیال مەدرید بیر لە گەڕانەوەی ئەستێرەی ژاپۆنی تاکێفوسا کوبۆ یاریزانی یانەی ڕیال سۆسیداد دەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانییەوە دەستکەوتوون، ئاستی کوبۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لەلایەن ئیدارەی یانەی شاهانە بەرز هەڵسەنگێنراوە

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی ڕیاڵ سۆسیداد چاودێری کوبۆ دەکات، پێش ئەوەی بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ئەو تیپە بدات بۆ وەرزی داهاتوو.

ڕیال مەدرید خاوەنی 50%ی مافی یاریزانەکەیە، هەربۆیە یانەکە دەتوانێت بە 30 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بخاتە نێو یارییەکەوە، هەروەها ڕیال سۆسیداد ناتوانێت بیفرۆشێت ئەگەر ڕیال مەدرید ڕازی نەبێت.


AM:11:24:19/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌