کاتى گەڕانەوە پێدرى بۆ یاریگاکان ئاشکرا بوو 
        
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
چاوەڕوان دەکرێت پێدری چوار هەفتەی تر بگەرێتەوە یاریگاکان و لە حەوت یاری داهاتووى یانە و هەڵبژاردەکەى بێبەش دەبێت.
	
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاند کە پێدری تا ناوەڕاستی مانگی 10 ناگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان ، ئەوەش دوای دووەم ماوەی پشوودانی نێودەوڵەتی کە لە نۆ تا 17ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
	
ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە بەرشەلۆنە پەلە ناکات لە وادەی گەڕانەوەی پێدری، بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەوەی بەتەواوی چاک دەبێتەوە لەو پێکانە کە تووشی بووە.
	
رۆژنامەکە ئاشکرای کرد کە پێدری لە ئێستادا لە قۆناغی چارەسەری فیزیاییدایە، لە هەمان کاتدا لە هۆڵی وەرزش راهێنان دەکات بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لەو پێکانە.
 
        
        AM:10:02:12/09/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1968
 جار خوێنراوهتهوه