ڤانگال ده‌رگا بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌یه‌كى به‌هێز ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
لویس ڤان گال دەرگای گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی نێودەوڵەتی بە کراوەیی هێشتەوە ئەگەر فیدراسیۆنی تۆپی پێی پورتوگال بیەوێت قسەی لەگەڵ بکات سەبارەت بە پۆستە بەتاڵەکەی ڕاهێنەرایەتی.
پاش ئه‌وه‌ى له قۆناغى چاره‌كى كۆتایی به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین مالئاواییان كرد ،ڤانگال ڕاهێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵنداى به‌جێهێشت.
ڤان گال له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانیدا ده‌ڵێت: "جارێکی دیکە خانەنشین بوومەوە".
ڤان گال لە لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام ئەگەر یه‌كێتى تۆپى پێی پورتوگال پەیوەندیم پێوە بکەن، گوێم لێدەگرم، ئەوە تەنها شتێکە کە دەتوانم بیڵێم.
ناوى هەریەکە لە جۆزێ مۆرینیۆ و ئەندرێ ڤیلاس بۆاس و پاولۆ فۆنسیکا به پورتوگالەوە په‌وه‌یست كراوه، بەڵام ڤانگال دەتوانێت ببێتە بژاردەیەکی سەرنجڕاکێش بە لەبەرچاوگرتنی ئەزموونی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لەگەڵ هۆڵەندا.
AM:09:49:21/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1072
جار خوێنراوه‌ته‌وه