زیدان بڕیاریدا ببێته جێگرهوهى ڕاهێنهرێك 
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا پشتڕاستی کردەوە کە زێدان ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید هەر لەگەڵ کۆتایی هاتنی مۆندیالی 2022 دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکان.
	
پێش دەستپێکردنی وەرزی ڕابردوو، زیدان ڕیاڵ مەدریدی بەجێهێشت و ئەرکەکەی بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی جێهێشت.
	
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"، دواجار زیدان ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە شوێنی دیدیە دیشامپس.
	
گرێبەستەکەی دیشامپ لەگەڵ فیدراسیۆنی فەرەنسا لە کۆتایی مۆندیالی قەتەر کۆتایی دێت، بڕیارێکی پتەویش هەیە بۆ نوێنەکردنەوەی گرێبهستهكهى. 
	
	
پێشتر زیدان ڕەتیکردەوە ڕاهێنان بە زۆرێک لە یانە گەورەکان بکات، وەک پاریس سانجێرمان و یۆڤانتۆس و مانچستەر یونایتد.
 
        
        AM:10:46:23/11/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1352
 جار خوێنراوهتهوه