كاردانەوەی تین هاگ و گراهام پۆتەر پاش یارییەكە
وێستگە سپۆرت-
تین هاگ دەڵێت لە تایمی یەكەم هەلی باشمان فەوتاند و پۆتەریش لە ئاستی یاریزانەكانی ڕازییە.
لە پاش یاریەكە و لە لێدوانێكیدا تین هاگ وتی: بە داخەوە لە تایمی یەكەم ڕاشفۆرد دوو هەل و ئەنتۆنی هەلێكی لە دەستدا.
تین هاگ دەشڵێت ئەنجامەكە بۆ هەردوو یانە دادپەروەرانەیە ، شایەنی ئەوە بووین بە خاڵێكەوە یاریگای ستامفۆرد بریدج جێبهێڵین.
لە بارەی پێكانەكەی ڤارانیشیەوە وتی: لە 24 كاتژمێری داهاتوو هەموو شتێك ڕوون دەبێتەوە.
لە بەرانبەردا گراهام پۆتەری ڕاهێنەری چێڵسی دەڵێت نزیك بوین لە بە دەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە بەڵام لە دوا خولەك گۆڵمان لێ كرایەوە.
پۆتەر دەشڵێت : یاریزانەكانم ئاستێكی بەرزیان بەرانبەر ڕكابەرێكی سەخت پێشكەش كرد
PM:11:11:22/10/2022
ئهم بابهته 696
جار خوێنراوهتهوه