لێدوانى چاڤى پێش یارییه‌كه‌ى ئه‌تله‌تیك بیلباو
وێستگە سپۆرت-
چاڤى یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌تیك بیلباو به زه‌حمه‌ت ده‌زانێت و ده‌ڵێت ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ڤالڤێردى هه‌موو كات قورسه
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر بیلباو كه سبه‌ى ئه‌نجام ده‌درێت چاڤى وتى: چاوه‌ڕێی یارییه‌كى به‌هێز ده‌كه‌ین و ئه‌تله‌تیك بیلباو له زۆر ڕووه تیپێكى ئاماده و زۆرباشه.
ده‌شڵێت ئه‌م یارییه جیاوازه له یارییه‌ه‌ى ڤیاڕیاڵ ، بۆیه هه‌ندێك گۆڕانكارى ده‌كه‌ین.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا چاڤى ستایشى ئاستى هه‌ریه‌كه له گاڤى و دی یۆنگ و فاتى ودێمبیلى كرد ، وتیشى هه‌ندێك كات دێمیبیلى تۆپ به فیڕۆ ده‌دات به‌ڵام تواناى دروستكردنى جیاوازى هه‌یه.
له كۆتایشدا چاڤى وتى هه‌موو شتێك ده‌كه‌ین له پێناو بردنه‌وه.
PM:06:25:22/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 1332
جار خوێنراوه‌ته‌وه