كهسێكى گهوره ڕێگرى له گهڕانهوهى ڕۆناڵدۆ كردووه بۆ ریاڵ مەدرید
وێستگە سپۆرت-
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید دەرفەتی گەڕانەوەی بۆ قەڵای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ" لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری ئێستای مانچستەر یونایتد رەتکردۆتهوه.
دەنگۆیەکی زۆر لەسەر داهاتووی رۆناڵدۆ لە میرکاتۆ لە هاوینی رابردوودا بڵاوبووەوە، بەتایبەتی ئەو یاریزانە پورتوگالییە داوای لە ئیدارەی مانچستەر یونایتد کردبوو کە رۆناڵدۆ بڕوات، چونکە تیپەکە نەگەیشتە چامپیۆنزلیگ خۆرخێ میندێزى بریكارى ئهو یاریزانهش تواناكانى پێشكهشى ڕیاڵ مهدرید كردبووهوه.
بەڵام بەپێی رۆژنامەی "ئێل ناسیۆناڵ"ی کەتەلۆنی، ئەنچیلۆتی دەرفەتی گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆى بۆ یانەی ریاڵ مەدرید رەتکردووەتەوە و هەڕەشەی رۆیشتنی کردووە ئەگەر ئەو یاریزانە بگهڕێـتهوه.
رۆناڵدۆ لە ماوەی 2009 تا 2018 لەگەڵ یانەی ریال مەدرید 450 گۆڵی تۆماركرد و 131 گۆڵی تری بۆ هاوڕێكانى دروست كردووه، هەروەها 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.
AM:11:35:22/10/2022
ئهم بابهته 640
جار خوێنراوهتهوه