لێدوانى سامپاولى پێش یارییه‌كه‌ى ڕیاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
خۆرخێ سامپاولى ڕاهێنه‌رى یانه‌ى ئیشبیلیىه جه‌ختده‌كاته‌وه بۆ بردنه‌وه ڕووده‌كه‌نه یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ و ده‌یانه‌وێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى پێش یارى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید كه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 به‌ڕێوه‌ده‌چێت سامپاولى وتى: دەچینە بێرنابیۆ بۆ ئەوەی بە بوێریەوە یاری بکەین، دەمەوێت چێژ لە یارییەکە وەربگرم، ئەگەر بە ترسەوە بچین بۆ یاریکردن، بیهێنە بەرچاوت کە ئەنجامەکە چی دەبێت، دەمانەوێت لەم یارییەدا پاڵەوان بین.
خۆرخی سامپاولی ده‌شڵێت : دەبێت سیستەمێکی بەرگری باشترمان هەبێت کە پشت بە ناوەکان نەبەستێت.
له كۆتایشدا ڕاهێنه‌ره‌كه‌ى ئیشبیلیه وتى: ریاڵ مەدرید هەندێك جار نا‌توانیت پێشبینیان بكەیت، چونكە ئەوان لە شوێنی جێگیر یاری ناكەن، لە هێڵی ناوەڕاستیش توانای هێشتنەوەی تۆپیان هەیە و یاری بنیات بنێن بە شێوەیەكی زۆر تایبەت، بۆیه ده‌بێت به ته‌واوى بۆ یارییه‌كه ئاماده بین.
AM:11:23:22/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه