یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى جیرارد پاش ده‌ركرانى له ڕاهێنه‌رایه‌تى ئه‌ستۆن ڤێلا
وێستگە سپۆرت-
ستیڤن جیرارد سوپاسى یانه‌ى ئه‌ستۆن ڤێلا ده‌كات و ده‌ڵێت به داخم كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم له‌گه‌ڵیان
یانه‌ى ئه‌ستۆن ڤێلا پاش ئه‌نجامه خراپه‌كانى ئه‌م وه‌رزه جیراردیان له ئه‌ركه‌كه‌ى دوورخسته‌وه.
جیرارد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پەیوەندییان بە یانەی تۆپی پێی ئەستۆن ڤێلاوە هەیە بۆ ئەو پشتگیرییەی کە لە ماوەی ئەو ماوەیەی لەوێ بووم پێشکەشیان کردم.
جیرارد ده‌شڵێت بۆ هاندەران جێگەی داخە کە لە کۆتاییدا سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام قەرزاری ئێوەم بەهۆی ئەو شێوازەی پێشوازیتان لێکردم بۆ یانەکەتان، هەروەها بەردەوام بوون لە پاڵنانی تیپەکە لە کاتە سەختەکاندا.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەستۆن ڤێلا یانەیەکە خاوەن مێژوویەکی تایبەتی هەیە، بەڕاستی ویستم ئەو دەستکەوتە لەبیرنەکراوانە بژیمەوە، بەداخەوە وا نەبوو، هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان لە یانەکە دەخوازم بۆ داهاتوو.
AM:12:42:22/10/2022
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوه‌ته‌وه