‌ڕیاڵ مەدرید یاریزانێكی بۆ سێ هەفتە لە دەستدا

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی تواناكانی لوكس ڤاسكێزی بۆ  ماوەی سێ هەفتە لە دەست دەدات.

ڤاسكێز لە یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ڕیاڵ مایۆركا دووچاری پێكان بوو.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕیاڵ مەدرید ئاشكرای كردووە كە پاش ئەو پشكنینانەی بۆ ڤاسكێز ئەنجامیانداوە دەركەووتووە لە ماسولەكەكانی ڕانیدا دووچاری پێكان بووە.

هەرچەند ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی وادەی گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان ئاشكرا نەكردووە ، بەڵام بە پێی سەرچاوەكان ئەو یاریزانە سێ هەفتە دووردەكەوێتەوە.


PM:05:07:13/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌