‌ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان داوای ڕۆشتنی پێنج یاریزانی كردووە.

وێستگە سپۆرت-

كریستۆڤ گالتییەی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان داوای لە یانەكەی كردووە دەستبەرداری پێنج یاریزان بن.

پێگەی ئاڕ ئێم سی فەڕەنسی ئاشكرای كردووە كە گالتییەی ڕاهێنەری نوێی پاریس داوای ڕۆشتنی پێنج یاریزانی لە یانەكەی كردووە.

پێگەكە ناوی پێنج یاریزانەكەی بڵاوكردۆتەوە كە هەریەكە لەڤیناڵدۆم و ڕافینیا و هێرێرا وكۆرزاوا و دراكسلەرن.


PM:11:25:27/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌