به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستێكى گرنگى یه‌كلایی كرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئیشبیلیه گه‌یشته ڕێكه‌وتنى كۆتایی بۆ گواستنه‌وه‌ى جۆلویس كۆندى فه‌ڕه‌نسى.
ڕۆژنامه‌ى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كه‌ته‌لۆنى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئیشبیلیه گه‌یشته ڕێكه‌وتنى كۆتایی بۆ گواستنه‌وه‌ى كۆندى به‌رگریكارى ئه‌و یانه‌یه.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: گرێبه‌سته‌كه به بڕى 50 ملیۆن یۆرۆیه و10 ملیۆنیش وه‌كو پاداشت و گۆڕانكارییه‌كان.
له كۆتایشدا ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت به ئه‌گه‌رێكى زۆر له چه‌ند ڕۆژى داهاتوو به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌سته‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
PM:09:42:27/07/2022
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه