‌مانچستەر یونایتد لیساندرۆ مارتینێزی ناساند

وێستگە سپۆرت-

بە فەرمی لیساندرۆ مارتینێز وەك یاریزانی نوێی مانچستەر یونایتد ناسێندرا پاش ئەوەی یانە ئینگلیزییەكە لە یانەی ئەیاكسەوە گواستیەوە ڕیزەكانی. 

لە پاش واژووكردنی گرێبەستەكەی لیساندرۆ مارتینێز وتی: شانازی دەكەم كە لە یانەیەكی گەورەی وەك مانچستەر یاریی دەكەم، هەوڵێكی زۆرمدا تا گەیشتم بە ئێرە.

وتیشیی: پێویستە لەسەدا سەدی توانای خۆم خەرج بكەم، چونكە هیچ چارەیەكی ترم نییە و دەمەوێت یارمەتییەكی باشی یانە نوێیەكەم بدەم.


PM:03:58:27/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 1476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌