‌به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ ده‌ست چه‌ند یاریزانێكیه‌وه‌ گیرى خواردووه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى به‌ ده‌ست چه‌ند یاریزانێكییه‌وه‌ گیرى خواردووه‌ و نازانێت چۆن ده‌ستبه‌رداریان بێت.

ڕۆژنامه‌ى سپۆرت ده‌ڵێت: مینگوێزا و ئۆمتیتی و برایسوایت و ریكی پوچ بوون بە كێشە بۆ ئیدارەی بەرشلۆنە موچەیەكی زۆر وەردەگرن و سودیشیان نییە.

ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێت: بە ڕوونی لەلایەن چاڤی ڕاهێنەریشەوە پێیانوتراوە كە لە پلانەكانی وەرزی نوێدا نین.

له‌ كۆتایشدا سپۆرت ده‌ڵێت: تەنها مینگوێزا لە گفتوگۆدایە بۆ ڕۆیشتن و ئەویش لە یانەی سێلتاڤیگۆوە نزیكە.


AM:10:36:27/07/2022


ئه‌م بابه‌ته 1444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌