سه‌یرو سه‌مه‌ره.. به‌رشه‌لۆنه داوا له یاریزانێكى ده‌كات واز له یاریكردن بهێنێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه به شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕواننه‌كراو داوا له جیرارد پیكی ده‌كات له كۆتایی وه‌رزى داهاتوو واز له یاریكردن بهێنێت.
ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشكراى ده‌كات كه به‌رشه‌لۆنه دەیەوێت جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەكەی ڕازی بكات دوای كۆتاییهاتنی وەرزی داهاتوو وازهێنانی خۆی لە یاریكردن ڕابگەیەنێت.
هه‌وڵى به‌رشه‌لۆنه‌ش بۆ ڕازیكردنى پیكى به‌م بڕیاره بۆ موچه زۆره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بارگرانییهكى زۆرى بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه دروست كردووه.
پیكێ لە ساڵی 2008 پەیوەندی بە بلاوگراناوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە ساڵی 2024 بەسەر دەچێت.
AM:10:33:06/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوهتهوه