لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی وەرگرت 
        
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی خەڵاتی پێڵاوی ئالتونی بە دەستهێنا وەكو باشترین گۆڵكاری  وەرزی ڕابردووی خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا و سەركەوتنی بەسەر لیۆنێل مێسی تۆماركرد. 
	
	
لیڤاندۆڤسكی وەرزی ڕابردوو توانی لە خولی ئەڵمانی  41 گۆڵ تۆمار بكات و 82 خاڵ بە دەستبهێنێت ، لە كاتێكدا لیۆنێل مێسی ئەستێرە و گۆڵكاری پێشووی بەرشەلۆنەە و ئێستای پاریس سانجێرمان 30 گۆڵی لە خولی ئیسپانی تۆماركرد و 60 خاڵی بە دەستهێنا.
	
	
لیڤاندۆڤسكی دووەم یاریزانی ئەڵمانی و یانەی بایرن میونخە كە ئەو خەڵاتە بە دەستدەهێنێت پاش گێر مۆلەر كە لە ساڵەكانی 1970 و 1972 ئەو خەڵاتەی بردۆتەوە . 
	
 
        
        PM:07:08:21/09/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									892
 جار خوێنراوهتهوه