هه‌واڵێكى خۆش بۆ هانده‌رانى ڕیاڵ مه‌درید 
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
هانده‌رانى  ڕیاڵ مه‌درید و كارلۆ ئهنچێلۆتى هه‌واڵێكى خۆشیان پێ ده‌گات و چواتر یاریزانى یانه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ڕاهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان. 
	
ڕیاڵ مەدرید  ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە كاتژمێر 10ى شه‌و لە یاریەکانی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا ڕووبەڕووی سێلتا فیگۆ دەبێتەوە.
	
گۆڤاری مەدریدێستا ڕایگەیاند یانەی ڕیاڵ مەدرید هەواڵی خۆشی بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئاشکراکردووە، کە باس لەوەکراوە ڤینیسیۆس جونیۆر، کاسمیرۆ، ڤالڤێردی و ئیدێر میلیتاو ئێوارەی هەینی بەشێوەیەکی ئاسایی دەگەڕێنەوە بۆ ڕاهێنان.
	
گۆڤارەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو چوار یاریزانە ڕۆژی هەینی گەڕاونەتەوە بۆ بۆ مەدرید، ئەمەش مانای وایە کە ئەو یاریزانانە دەتوانن بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداری یاریەکەی سێلتا بکەن و ئەنچیلۆتی پشتیان پێببەستێت.
 
        
        PM:12:00:11/09/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4388
 جار خوێنراوهتهوه