مێسی: له ڕابردوودا شایستهی ئهنجامی باشتر بووین 
         
        
        
         وێستگە سپۆرت-
        
          
لیۆنێل میسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین جهختدهكاتهوه كه له مۆندیالی 2014  و كوپا ئهمریكای 2015 و 2016 شایستهی ئهنجامی باشتر بوون .
	
میسی لەلێدوانێك كە رۆژنامەی ماركا بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت: تیپەكە موڵكی هەمووانە، لەسەرمان پێویستە كار بكەین و هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنین ئەویش بەرزكردنەوەی جامی جیهانی و كوپا ئەمەریكایە، بەدەست هێنانی نازناوەكان بۆهەمووان گرنگە
	
مێسی وتیشی: ئەو ماوەیەی لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی یاری دەكەم دەكرا زیاتر خۆشی وەربگرین و ئەنجامی باشتر تۆمار بكەین ئێمه له ماوهی ڕابردوو شایستهی ئهنجامی باشتر و زیاتر بووین .
	
له كۆتایشدا مێسی وتی:   دەجەنگین بۆ ئەوەی ساتی خۆش بەرێ بكەین و ئەنجامی باش تۆمار بكەین،چانسمان نەبوو لەرابردوو كوپا ئەمەریكا و جامی جیهانی ببەینەوە، هیوامان وایە ئەوەی نەمان توانیوە بەدەستی بهێنین لەداهاتوو بەدەستی بهێنین.
 
        
        PM:01:31:14/06/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									4460
 جار خوێنراوهتهوه