گراهام ئانۆڵد" ئەمە شانازییە کە توانیومە گەلی عێراق دڵخۆش بکەم".
وێستگە سپۆرت-
گراهام ئانۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە پاش یارییەکە وتی" ءێمە لە مۆندیال جیهان سەرسام دەکەین".
گراهام ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە پاش سەرکەوتنیان بۆ مۆندیال وتی، " زۆر خۆشحاڵم کە گەلی عێراقم دڵخۆشکردووە، وە ئەوان ئێستا سەرەڕای ئەو بارودۆخە ناهەموار و خراپەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە بەڵام ئەمڕۆ دڵخۆشن و ئاهەنگ دەگێڕن، ئەوە شانازییە''.
ڕاهێنەرەکە سەبارەت بە ڕووبەڕووبونەوەی فەڕەنسا و نەرویج و سەنیگال وتی، ئێمە هیچمان نییە لەدەستی بدەین، بۆ سەرسامکردنی هەموو جیهان دەچینە مۆندیال.
لە کۆتاییدا ئارنۆڵدی ڕاهێنەر ئاماژەی بەوە کرد،" کە ڕاستە ئێمە ڕووبەڕووی ئێمباپێ و هالاند دەبینەوە، بەڵام دڵنیابن لەگەڵ یاریزانەکانمدا پلانی زۆرە باش دادەڕێژین و ڕووبەڕوویان دەبینەوە".
AM:11:15:01/04/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه