نەورۆز دێربی براکانی لە دهۆک بردەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئەستێرەکانی ءێراق یانەی نەورۆز توانی بە ئەنجامی 2-1 لە دهۆک بەرێتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، یانەی نەورۆز بووە میوانی یانەی دهۆک.
تایمی یەکەمی یارییەکە هاوسەنگییەکی زۆر بە دی ئەکرا بەڵام هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمار کردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
بەڵام لە سەرەتاکانی تایمی دووەمەوە یانەی خاوەن یاریگا باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 54 دا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، بەڵام لە پاش ئەو گۆڵە یاریزانانی نەورۆز هەوڵەکانیان چڕتر کردەوە و لە خولەکی 80 و دواین خولەکی ئەو تایمەدا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ڕیمۆنتادایان بەسەر دهۆکی خاوەن یاریگادا کرد، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە سودی نەورۆز کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش یانەی نەورۆز کۆی خاڵەکانی گەیاندە 25 خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی دوانزەیەمی ڕیزبەندی خولەکە و یانەی دهۆکیش 27 خاڵی هەیە و لە پلەی یانزەیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقدایە.
AM:11:26:03/03/2026
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه