‌ئافرەتانی یانەی دهۆک نازناوێکیان بەدەستهێنا.

وێستگە سپۆرت-

تیمی ئافرەتانی یانەی دهۆک،لە تۆپی پێی بچوککراوەدا، توانیان ببنە پاڵەوانی عێراق و نازناوەکە بەدەستبهێنن.

دوێنێ لە یاریی كۆتایی جامی عێراق بۆ پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووكراوە، ئافرەتانی یانەی دهۆك و یانەی ئەلبەدیر لە پارێزگای دهۆک ڕووڤەڕووی یەكتر بوونەوە.

یارییەکە لە کاتی یاسایی بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، بۆیە ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان بۆ یەکلا کردنەوەی یارییەکە وە لە کۆتاییدا ئافرەتانی دهۆک بردنەوەیان بەدەستهێنا و بونە پاڵەوانی جامی عێراق.

بڕیارە لە ماوەکانی داهاتوودا ئافرەتانی یانەی دهۆك لە پاڵەوانێتییەكی نێودەوڵەتیدا بەژداری بکەن و نوێنەرایەتی عێراق بكەن.


AM:11:25:16/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌