کچە کوردێکی شاری کەرکوک لە پاڵەوانیی جامی عەرەبدا، مەدالیای زیوی بەدەستهێناوە.
وێستگە سپۆرت-
ئایە ئاریا، ئەو کچە کوردەی شاری کەرکوکە کە لە پاڵەوانییەتیەکی وڵاتانی عەرەبیدا پلەی دووەم بەدەستبهێنێت و مەدالیای زیو بباتەوە.
ئایە ئاریا، یاریزانی تایکواندۆی یانەی فەتاتی کەرکوکە، کە لە 8 ی ئەم مانگەدا لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق بەژداری لە دووەمین پاڵەوانییەتی جامی عەرەبدا کرد، کە 12 وڵاتی عەرەبی تێیدا بەژدار بوون.
ئایە، پاش ئەوەی توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، پلەی دووەمی بەدەستهێنا و مەدالیای زیوی بردەوە.
ئەم پاڵەوانییەتییە بۆ تایکواندۆ کارە لاوەکانی ئەو وڵاتانە ڕێک خرابوون و پاڵەوانییەتییەکە لە شاری فوجەیرەی ئیمارات بەڕێوەچوو.
PM:12:07:11/02/2026
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه