‌یانەی نەورۆز ڕووبەڕووی گەرمە دەبێتەوە و داهاتی یارییەکەش بۆ کوردانی ڕۆژئاوایە.

وێستگە سپۆرت-

یانەی نەورۆز ڕووبەڕووی یانەی گەرمە دەبێتەوە و کەرنەڤاڵێکی جەماوەریش لە یاریگای نەورۆز بۆ هاوسۆزی دەربڕین بۆ کوردانی ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت. 

بڕیارە ئەمڕۆ لە گەڕی 15 ی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، یانەی نەورۆز لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی گەرمە دەکات، هاوکات داهاتی یارییەکە دەبەخشرێتە کوردانی ڕۆژئاوا. 

دەستەی هاندەرانی یانەکە، ماوەی چەند ڕۆژێکە داوا لە خەڵک دەکەن بۆ ئامادەبوون لە یاریگا، لە پێناو ئەوەی لە ڕێگای وەرزشیشەوە هاوسۆزی خۆیان بگەیەنن بە کووردانی ڕۆژئاوا، هەموو دنیاش. 

وەلی کەریمی ڕاهێنەری یانەی نەورۆزیش دووپاتی کردەوە، کە یاریزانەکانی ئامادەن و ڕاستگۆ فایەقیش گەڕاوەتەوە بەڵام زۆر دڵنیا نین لەوەی بە سەرەکی بەژداری دەکات یاخود نا. 

لە پێش ئەم یارییە یانەی نەورۆز بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی 17 یەمی ڕیزبەدنی خولەکەیە و هەرچی یانەی گەرمەیشە بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەکەدایە. 


PM:02:31:27/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌