‌یەکێتی تۆپی پێی عێراقی، یانەی هەولێری سزادا.

وێستگە سپۆرت-

لیژنەی رێککاری لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق سزای تووندی بەسەر یانەی هەولێردا سەپاند، بەبیانووی ئاژاوە نانەوە هاندەرانی یانەکە لە یاری بەرامبەر تەڵەبە.

لیژنەی ڕێککاری لە یەکێتی تۆپی پێی عێراقی ڕایگەیاند کە یانەی هەوێریان سزاداوە بە بیانوی ئەوەی کە هاندەرانی یانەکە لە یاری بەرامبەر تەڵەبە ئاژاوەیان ناوەتەوە و چەند شتێکی دوو لە یاساکانی تۆپی پێیان هەڵداوەتە ناو یاریگا کە مەترسی بۆ یاریزانانی تەڵەبە دروست کردووە، وەک شوشەی بەتاڵ و بوتڵی ئاو و قوتوی خواردنەوە گازییەکان و لە هەمان کاتدا مەشخەڵی دوکەڵداریان گرتووەتە ناوبژیوان، هەر بۆیە بڕیاریان داوە کە یانەکە سزا بدەن. 

بە پێی بڵاوکراوەی لیژنەکە بێت، سزاکەی یانەی هەولێر بریتییە لە،( بێبەشکردنی هاندەرانی یارییەکە لە ئامادەبوون لە دوو یاری یانەکە لە ناو یاریگا، سەپاندنی سزای ماددی بە بڕی 25 ملیۆن دینار بەسەر یانەی هەولێردا). 

لە کۆتایی بڵاوکراوەی لیژنەکە دەڵێ " هۆشدارییەکی فەرمی ئاراستەی لایەنی ئاسایش کراوە و رێنماییان پێ دەدەین کە چیتر رێکارەکانی پشکنین تووندتر بکرێن بۆ رێگریکردن لە بردنی هەر شتێکی قەدەغە بۆ نێو یاریگە، وە رایاگەیاندووە کە هەر کەمتەرخەمییەک لە داهاتوودا دەبێتە هۆی سزای توندتر".

ئەم سزایەی یانەی هەولێر دوای ئەوە هات کە یانەکەی قەڵاو منارە لە گەڕی پێشووی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا لە یاریگای فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی تەڵەبەی کرد و 2-0 یارییەکەی پێ دۆڕاند، وە لە ساتی تۆمارکردنی گۆڵی دووەمی تەڵەبەدا هاندەران پشێوییان نایەوە و ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر ئەنجامی یارییەکە و بڕیارەکانی ناوبژیوان دەربڕی. 


AM:10:46:27/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌