‌هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکی چارەنوسسازدا ڕووبەڕووی ئوردن دەبێتەوە.

وێستگە سپۆرت-

لە جامی عەرەبدا هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر ئوردن یاری دەکات و براوەیان دەچێتە قۆناغی پێشکۆتایی.

ئەمشەو لە کاتژمێر پێنج و سی خولەک و لە یارییەکانی جامی عەرەبدا، لە قۆناغی چارەکی کۆتایدا هەڵبژاردەی عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئوردن دەبێتەوە و براوەشیان ڕاستەوخۆ دەچێتە پێشکۆتایی.

لە مێژوودا هەردوو هەڵبژاردەکە 50 یارییان بەیەکەوە ئەنجامداوە، لە 26 یاریدا هەڵبژاردەی عێراق توانیویەتی براوەبێت، لە 11 یاریشدا هەڵبژارەدەی ئۆردن براوە بووە و لە 13 یاریشدا یەکسان بوون.

لەم یارییەی ئەمشەویشدا هەرکامیان براوە بن دەچنە قۆنغی پێش کۆتایی و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی سعودییە دەبنەوە .





PM:01:04:12/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌