چارەنووسی یاریکردنی لامین یەماڵ بۆ یاریی کلاسیکۆدا ڕوون دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامەی مارکا لە چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرا دەکات، لامین یەماڵ لە یاریی کلاسیکۆ بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید ئامادە دەبێت.
سەرچاوەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو، یەماڵ لەژێر چاودێری ووردی پزیشکیدایە و هێرشبەرەکە دەیەوێت بە زووترین کات دەست بە مەشق و ڕاهێنانەکان بکاتەوە تا ئەوەی بە زویی ئامادەی یارکردن بێت.
مارکا ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەگەر هیچ پیشهاتێکی نوێ نەیەتە ئاراوە، ئەوا لامین یەماڵ پێش کلاسیکۆ بەرانبەر جیرۆنا چەند خولەکێک یاری دەکات و دواتر بۆ یاریی 18ی ئەم مانگەش بەرانبەر یانەی ئۆڵمپیاکۆسی یۆنانی لە چامپیۆنسلیگ ئامادە دەبێت و لە یاریی کلاسیکۆش لە ڕۆژی 26ی مانگ لە لایەن هانسی فلیکەوە وەک یاریزانی سەرەکی پشتی پی دەبەسترێت.
PM:06:56:07/10/2025
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه