ئێمە ئەبێت فشارمان لەسەر باشکردنی ژیان بێت نەک زیادکردنی مردن
توانا عوسمان
ئێمە ئەبێت فشارمان لەسەر باشکردنی ژیان بێت نەک زیادکردنی مردن، سزای لەسێداران لەجیهاندا لەپاشەکشێدایە "کەدەرکەوتوە چارەسەر نیە، ئەگەر چارەسەر بوایە لەچین و ئێران سەرکەوتو ئەبوو".
فشار دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی یاسا بێ، لەسەر دادگەری بێ، لەسەر نەهێشتنی قبوڵ خاسی نایاسایی قوتابی بێ، لەسەر حیزبایەتی و مەحسوبیەتی مامۆستا بێ، لەسەر جیاکاری و هەڵاوێردن بێ لەسێکتەری پەروەدەو زانکۆ لەسەر بنەمای میزاج و ئایدۆلۆژی و خزمخزمێنە.
لەسێدارەدان مردنە، فشاری ئێمە نابێت بۆ مردنی زیاتر بێ، ئەبێت بۆ ژیانی باشتر بێ.. مەسەلەکەش بەچەکی بێ مۆڵەت حەل نابێ، ئەبێت فشارەکان بۆ بێلایەنکردنی چەکی مۆڵەتپێدراویش بێ، مۆڵەتی چەک کێشەکە نیە، مۆڵەتی کوشتن و دەربازبون کێشەکەیە، لەدۆخی بێسەروەری یاسادا چەکی بێ مۆڵەت و مۆڵەتپێدراو جیاوازی نیە.
مرۆڤی هۆشیار ئەبێت لەم ساتەوەختانەدا بەهێمنی و لۆژیکی بیربکاتەوە، دوور لەسۆز کێشەکە ببینێت.
تەبعەن لەگەڵ ئەوپەڕی هاوسۆزی بۆ کەسوکاری قوربانیەکان.
PM:05:59:28/06/2022
ئهم بابهته 3264
جار خوێنراوهتهوه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی