سەرۆکایەتی کۆمارو یەکڕیزی کورد

‌زانا توفیق بەگ



لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی 10 ساڵی ڕابووردوو وە دەرکەوتنی دەرئەنجامەکان . بەشێکی زۆری لایەنە سیاسیەکان عێراق و هەرێمی کوردستان ،گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە نەخشەی سیاسی و هزری گشتی کۆمەڵگای عێراقی بە کورد وعەرەبە بەرامبەر لایەنە سیاسیەکان  گوڕاوە وە متمانەیان بە پڕۆسەکە و بە نوخبەی دەسەڵاتی سیاسی نەماوە.

بەتایبەتی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار عێراق کە ئێستا ململانیەکی توندی لەسەرە لە نێوان پارتی و یەکێتی دا .

لەدوای داڕشتنەوەی دەستوری عێراقی و دابەشکردنەوەی دەسەڵاتی هەرسێ سەروکایەتیەکەی عێراق لاوازترین دەسەڵات بڕیارەکانی سەرۆکی کۆمارە ، کە جگە لەوەی ئەم سەرۆکایەتیە هیچ سودێکی بە گشتی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان نیە . هاوکات لەڕووی هێزی جێبەجێکردنەوە توانای وەرگرتنی بڕیاری چارەنوسسازی نیە . لەماوەی ڕابووردوودا چەندین ڕووداو گرنگی سیاسی لە عێراق و ناوچەکە ڕوویداوە کە جگە لە دەرکردنی بەیان و بانگەواز هیچ هەوڵێکی دیاری نەبووە.

هەرلەم ڕوانگەیەوە پڕۆسەی ململانیەکانی بەربژێرەکان کارێکی تەندروستە بەمەرجێ ئەم ململانیە نەبێتە هۆکاری لێکترازانی ناوماڵی کورد . چونکە دەبێت هە موو لایەنە سیاسیەکانی کورد لەوە تێگەیشتبن نەخشەی سیاسی و دابەشکردنی پلەو پۆستەکان وەکو هەڵبژاردنەکانی ساڵانی پێشوو نەماوە  بەتایبەتی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پاشەکشەی بەشێکی زۆری کوتلە شیعێکان و گوڕانکاری لە دەنگەکانی پارتی و یەکێتی دەرخەری ئەو ڕاستیەن.

وەناکرێ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار هاوتەریببکرێتەوە بە وەرگرتنی سەرۆکایەتی هەرێم لە کوردستاندا ، چونکە ئەم بابەتە دوو پاکێجی جیاوازە ،لە عێراقدا کورد لەڕووی ڕێژەی دانیشتوانەوە بە بەراورد لەگەڵ دانیشتوانی عەرەبی عێراقی کەمینەیە بۆیە ئەگەر ئەم پۆستە لای هەر لایەنێکی سیاسی کورد بێت ، هەمان دەسەڵاتی لاوازی دەبێت لەڕووی جێبەجێ کردنەوە .
ا
 کورد ئەگەر بیەوێت پێگەی سیاسی خۆی بەهێز بکات دەبێت بە گوتارێکی یەکگرتووی  بەهێز ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگەکانی ڕابووردوو ببێتەوە ، ئەوەش بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار عێراق ناتوانێری چارەسەری کێشەکان بکات دەبێت میکانیزمی نوێ لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکرد کێشەکان چارەسەر بکات نەک لەڕێگای سەرۆکایەتی کۆمارەوە.


PM:09:12:15/01/2022

ئه‌م بابه‌ته 2484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی